لەبارەی ئێران ترەمپ بەڵێنێك بە پاكستان دەدات

:: PM:01:20:20/04/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گفتوگۆی لەگەڵ عاسم مونیر سوپاسالاری پاكستان كردووە، بەڵێنی پێداوە هیچ كێشەیەك لە هورمز دروست نەكات، چونكە ئەمە كاریگەریی لەسەر دانوستاندنەكان دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، ترەمپ لەگەڵ عاسم مونیر گفتوگۆی كردووە، عاسم پێشنیاری كردووە هێزەكانی ئەمەریكا لە هورمز  و كەنداو كێشە دروست نەكەن، چونكە ئەمە كاریگەری لەسەر دانوستاندن دەبێت، ترەمپیش بەڵێنی داوە ئەمە وەك ئامۆژگاری وەربگرێت.

میدیاكانی دنیا دووپاتی دەكەنەوە، سبەی سێشەم گەڕی دووەمی دانوستاندن لە پاكستان بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئێران راستەوخۆ پشتڕاستی ناكاتەوە و دەڵێ‌ بەهۆی مەرجە قورسەكانی ئەمەریكا، لەوە ناچێ دانوستاندن بكەن.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل