ئەمەریكا: حكوومەتی عێراق پشتیوانیی سیاسی و دارایی بە میلیشیا تیرۆریستەكان دەدات

:: PM:02:13:20/04/2026 ‌
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هۆشدارییەكی بڵاو كردووەتەوە بۆ ئەمەریكییەكان لە سەفەركردن بۆ عێراق ئاگاداریان دەكاتەوە و لە راگەیەنراوەكەدا دەشڵێ‌، "كەسانێك لەناو حكوومەتی عێراق بەردەوامن لە پشتیوانیی سیاسی و دارایی میلیشیا تیرۆریستەكان".

ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هۆشدارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، میلیشیاكانی عێراق ئەوانەی لایەنگری ئێرانن،  بەردەوامن لە پلاندانان بۆ هێرشی زیاتر دژی هاووڵاتییانی ئەمەریكا، ئامانجەكانی پێوەست بە ئەمەریكا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

 لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا بە راشكاوی ئەمەریكا دەڵێ‌، "هەندێك كەس لە حكوومەتی عێراق بەردەوامن لەوەی پشتیوانیی سیاسی و دارایی ئۆپراسیۆنەكانی ئەو میلیشیا تیرۆریستانە دەكەن".

 ماوەی ساڵێكە ئەمەریكا هۆشداریی بە عێراق دەدات و داوای لێ دەكات، جڵەوی ئەو میلیشیایانە بكات كە هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و خەڵكی سڤیل.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل