كەناڵی عەرەبیە: ئەمەریكا پێدانی دۆلاری بۆ عێراق راگرتووە

:: PM:03:22:20/04/2026 ‌
سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی كەناڵی عەرەبیەی راگەیاندووە، ئەمەریكا پێدانی دۆلاری بۆ عێراق راگرتووە، كۆبوونەوەكانیشی لەگەڵ عێراق هەڵپەساردووە و كۆمەڵێك مەرجی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان، سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی كەناڵی عەرەبیەی راگەیاندووە، ئەمەریكا پێدانی دۆلاری بۆ عێراق راگرتووە، تا ئەو كاتەی حكوومەت پێكدەهێنرێت.

 سەرچاوەكە لە ئەمەریكاوە ئاشكرای كردووە، كۆبوونەوەی هاوئاهەنگیی تەناهی كە لەگەڵ عێراق بە هاوبەشی ئەنجام دەدات هەڵپەساردووە، تا ئەو كاتەی ئەنجامدەرانی هێرشی میلیشیاكان ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئەمەریكا بە راشكاوی كەسانێكی لە حكوومەتی عێراق بەوە تۆمەتبار كرد، بەوەی بەردەوام پشتیوانی دارایی و سیاسیی بە میلیشیا تیرۆریستەكان دەدەن.
 

 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل