ئیمارات: ئەندامانی رێكخراوێكی تیرۆریستی سەر بە ئێرانمان گرت

:: PM:04:18:20/04/2026 ‌

دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی ئیمارات رای گەیاند، شانەیەكی تیرۆریستی سەربە ئێرانیان لە ناو ئیمارات گرتووە هەوڵی داوە دژی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئیمارات كار بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی ئیمارات رای گەیاند، ئەندامانی شانەیەكی تیرۆریستی گرتووە، كە ویستوویانە  لە ناو ئیمارات دژی سیاسەتی ئەو دەوڵەت كار بكەن دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەو كەسانە سەر بە "ویلایەتی فەقیهی ئێرنن".

ئاسایشی ئیمارات باسی ئەوەی كردووە كە ئەو شانەیە چەندان كۆبوونەوەیان لەگەڵ كەسانی گوماناوی و تیرۆریست ئەنجام داوە.

 هاوكات لە كەناڵە فەرمییەكانی دەوڵەت وێنە و ناسنامەی ئەو كەسانە بڵاو كرایەوە كە لەلایەن ئاسایشی ئیماراتەوە گیراون.

پێوەندی ئێران و ئیمارات ماوەیەكە لە گرژییدایە بە تایبەتی دوای ئەو هێرشانەی ئێران لە كاتی شەڕی40 رۆژە بۆ سەر ئیمارات ئەنجامی دەدا



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل