لە ئەنجامی تەقینەوەی جبەخانەی ناو تانكێكی سوپای ژاپۆن لە كاتی مەشقكردندا، سێ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە كە لە ناو تانكەكە بوون گیانیان لە دەست دا.
ئەمڕۆ سێشەم دەسەڵاتدارانی ژاپۆن پشتڕاستی ئەو زانیارییانەیان كردەوە و ئاماژەیان دا، سێ لە ئەندامانی هێزی بەرگریی ژاپۆن، لە ئەنجامی تەقینەوەی جبەخانەی ناو تانكەكە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو
ڕووداوە لە گۆڕەپانی مەشقكردن بووە، لە ناوچەی ئۆویتای باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن لە ڕووداوێكی نەخوازراودا گیانیان لە دەست دا.
سانای تاكایشی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لەوبارەیەوە گوتی، گوللەی تانكەكە لەبری ئەوەی بۆ دەرەوە بڕوات، لە ناو تانكەكە بە هەڵە تەقیوەتەوە، ئەمەیش كوژرانی هەر سێ سەربازی سەرنشینی تانكەكەی لێ كەوتووەتەوە.
تا ئێستە هۆكاری ئەو حاڵەتە نامۆیە نەزانراوە، بەڵام شارەزایان لەو بڕوایەدان كە ئەمە تەقینەوەیەكی خۆكارانەی گولـلەی تانكەكە بووە لە گۆڕەپانی هیگۆدای سەربە هێزەكانی ژاپۆن لە شارۆكی كۆسۆ لە پارێزگای ئۆویتا.