دوو بەرپرسی پاكستانی ئاشكرایان كرد، وڵاتەكەیان زۆرترین هەوڵی دا لە 24 سەعاتی ڕابردوودا، بۆ ئەوەی دانوستانەكان هەرەس نەهێنن و ئێستەیش چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانن، بۆ كاتی ناردنی شاندەكەیان بۆ ئیسلام ئاباد.
ئەو دوو بەرپرسە پاكستانییە بۆ
ئەسیۆشەیتد پرێس كە نەیانویستووە ناویان بڵاو بكرێتەوە گوتوویانە، ڕێوشوێنی تەناهیی توند لە ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵات بەردەوامیی دەبێ، وەك ئامادەكارییەك بۆ گەیشتنی شاندی ئەمەریكا و ئێران بە ئامانجی گەڕی دووەمی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵات.
بەرپرسەكان ئەوەیشیان خستە ڕوو، ئێستە پاكستان چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانە، تا بزانێ كەی شاند ڕەوانە دەكات، بە وەڵامدانەوەی ئێران و هاتنی شاندی هەردوولا، گفتوگۆكان دەست پێ دەكەنەوە.
لە بەشێكی تری قسەكانیان ئەو دوو بەرپرسە ڕوونیان كردووەتەوە، سەركردایەتیی سیاسی و سەربازیی پاكستان لە 24 سەعاتی ڕابردوودا، هەموو هەوڵی خۆیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی دانوستانەكان هەرەس نەهێنن و توانیان بڕوا بە لایەنی ئەمەریكی بهێنن، بۆ ئەوەی ماوەی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵات درێژ بكرێتەوە.