مالیكی داوا لە پەرلەمان دەكات یاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ دوا بخات

:: PM:01:46:22/04/2026 ‌
نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە پەیامێكدا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات، پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ دوا بخات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم جۆرە سوپایە بەسەر چووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی نیسان، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێكدا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات، پەلە لە پەسندكردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ‌ نەكات، چونكە وەك روونی دەكاتەوە جەنگە نوێیەكان پشت بە زۆریی سەربازەكان نابەستن، بەڵكو پشت بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو و درۆن دەبەستن، سەرەڕای ئەمەیش پایەكی زۆری پێویستە.

مالیكی روونی دەكاتەوە لە بری ئەوەی بە ناوی سەربازیی زۆرملێ‌ پارە خەرج بكرێت، پێویستە بۆ پێشخستنی تواناكانی سوپای ئێستەی عێراق خەرج بكرێت. 

پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ‌ لە 66 مادە پێكهاتووە، بەگوێرەی ئەو یاسایە هەر عێراقییەكی نێر لە سەرووی 18 ساڵی تا 45 ساڵ زیاتر نەبێت، دەبێت ماوەیەك خزمەتی سەربازی بكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل