ئێران: ئەگەر شەڕ دەست پێ بكاتەوە گەرووی بابولمەندەب دادەخەین

:: PM:02:16:22/04/2026 ‌
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە سەرچاوە سەربازییەكان ئاشكرای كردووە، ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێتەوە، ئەوا لە یەكەم هەنگاودا ئێران گەرووی بابولمەندەب دادەخات.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی نیسان، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە سەرچاوە سەربازییەكانی ئاشكرا كردووە، ئێران بیر لە داخستنی گەرووی یابولمەندەب دەكاتەوە، لە یەكەم هەنگاوی هەڵگیرساندنەوەی شەڕ ئەم كارە دەكات. 

تەسنیم ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، ئەم پلانەی ئێران بەر لە بڕیاری درێژكردنەوەی ئاگربەستە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دراوە.

گەرووی بابولمەندەب یەكێكە لە گەرووە گرنگەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی، دەریای سوور و كەنداوی عەدەن و زەریای هیندی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، پێشتریش ئێران هەڕەشەی داخستنی ئەو گەرووەی كردووە و روونی كردووەتەوە لە رێگەی میلیشیا حووسییەكانی یەمەن، ئەو كارە دەكات.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل