دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی ئاڵۆزییەكانی ئەمەریكا و ئێران رای گەیاند، فەرمانی داوە كارەكانی پاككردنەوەی مین لە گەرووی هورمز سێ هێندە زیاد بكرێت.
بەپێی سەرچاوەكان، ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی نیسان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد كە لە ئێستەدا كەشتییە مینڕێژكەرەكانی ئەمەریكا سەرقاڵی پاككردنەوەی گەرووەكەن لەو مینانەی تێیدا چێنراون.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، ترەمپ هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی هێزە دەریاییەكانی ئێران كرد و گوتی: "هەر بەلەمێكی ئێرانی هەوڵی مینڕێژكردنی گەرووەكە بدات، ڕاستەوخۆ دەكرێتە ئامانج و تەقەی لێ دەكەین."
ترەمپ لەبارەی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە گوتی: "سەرجەم 159 كەشتییە جەنگییەكەی ئێران لە ئێستەدا لە نوقمی دەریا كراون''