دوای ئەوەی بەڵگەیەك لەسەر داگیركردنی زەوییەك لە نەجەف بە عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە بڵاو دەكرێتەوە. راگەیاندنی رەوتی حیكمە رەوتی سەدر بە وەرگرتنی زەوی تۆمەتبار دەكات.
ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان بەگوێرەی بەڵگەیەك كە لە میدیاكانی عێراق بڵاوكرایەوە، زەوییەكی سێ هەزار مەتری لە نەجەف بە دەزگای شەهیدی میحراب دراوە بە تەنیا 10 هەزار دینار، لە كاتێكدا بەهای زەوییەكە لە بازاڕدا زیاتر لە 30 ملیار دینارە.
دەزگای شەهیدی میحراب دەزگایەكە سەربە رەوتی حیكمەیە كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە میدیای سەربە حیكمە هەواڵی بردنی زەوییەك لە نەجەف لەلایەن رەوتی سەدرەوە بڵاو دەكەنەوە.
محەمەد ساڵح عێراقی كە بە وەزیری سەدر دەناسرێت پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و پشتڕاستی دەكاتەوە رەوتی سەدر زەوی وەرگرتووە، بەڵام دەزگای خێرخوازی و قوتابخانەی ئەهلی بە خۆڕاییان لەسەر دروست كردووە.