به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد و تاواتوێی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی چاره‌سه‌ری ململاێنكانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
میسر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، به‌در عه‌بدولعاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ئیسحاق دار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به ته‌له‌فۆن باسیان له به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتن له ڕێی دیپلۆماسییه‌وه كرد.
میسر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له ته‌ك توركیا و پاكستان و سعوودیه، به وڵاتانی نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌یش پێشتر له ئیسلام ئاباد و دواجاریش له ئه‌نتالیای توركیا كۆبوونه‌وه‌كه و به‌رده‌وامیش له گفتوگۆ و هاوئاهه‌نگیدان بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكان و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ گه‌یشتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران به ڕێككه‌وتن.
ئه‌و گفتوگۆیه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی قاهیره و ئیسلام ئاباد هاوكاته له‌گه‌ڵ چوونی شاندێكی ئێرانی بۆ پاكستان به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و ئاماده‌یی ڕۆیشتنی شاندی ئه‌مه‌ریكایش كه له ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر به فه‌رمی به‌ره‌و ئیسلام ئاباند بكه‌ونه ڕێ، به‌ڵام تاران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه شانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه و سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ڕێی پاكستانه‌وه گفتوگۆ و په‌یامه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.