ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وڵاته‌كه فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ كه‌سێكی تر به تۆمه‌تی كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌واڵگری ئیسرائیل ده‌ركردووه و به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موویش فه‌رمانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نیوچه فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و تۆمه‌تباره له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوو ده‌ستی له كاری تێكده‌رانه و توندوتیژی هه‌بووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌واڵگری ئیسرائیل كاری كردووه.
ئاژانسه‌كه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ناوی عیرفان كیانی بووه و به‌كرێگیراوێكی مۆساد بووه و به‌شدار بووه له وێرانكردن و سووتاندنی موڵكی گشتی و تایبه‌ت، ترس و تۆقێنی له ئه‌سفه‌هان بڵاوكرده‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو دوای ڕه‌زامه‌ندیدانی دادگه، ڕێوشوێنی یاسایی ته‌واو گیرایه‌به‌ر و فه‌رمانی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.