دوای ئه‌وه‌ی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاشكرای كرد، كه سه‌ردانی ئیسلام ئاباد و مۆسكۆ و مه‌سقه‌ت ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دراوسێكان كاری له پێشینه‌ی ئێمه‌ن، باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دراوسێكانتان لا هێنده گرنگه، شه‌قام و ته‌لار و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكتان له وڵاتانی دراوسێ بۆردمان نه‌ده‌كرد.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، ده‌ستمان به گه‌ڕێكی گه‌شتكردن بۆ ئیسلام ئاباد و مه‌سقه‌ت و مۆسكۆ كرد، ئامانج له‌و دیدارانه بریتییه له هه‌ماهه‌نگی متمانه‌پێكراو له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌باره‌ی پرسه دوو قۆڵییه گرنگه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و ڕاوێژكردن و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و دراوسێكانمان له پێشینه‌ن بۆ ئێمه.
مایك
والتز باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پۆسته‌كه‌ی دووباره بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، به ڕاستی؟ كه‌واته بۆچی به هه‌زاران مووشه‌ك و درۆن و مووشه‌كی بالیستیك گه‌ڕه‌ك و هۆتێل و فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاتانی دراوسێتان بۆردمان كرد؟.
ئه‌و قسانه‌ی باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه بڕیاره شاندی وڵاته‌كه‌ی كه له ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر پێكهاتوون به‌ره‌و ئیسلام ئاباد بكه‌ونه ڕێ، بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی تری دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌رچه‌نده تاران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بۆ دانوستاندن شاندی ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵكوو وه‌ڵامی ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی عاسم مونیری سوپاسالاری پاكستان ده‌ده‌نه‌وه.
تا ئێسته ئاسۆی دانیشتن و چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان به دانیشتن و گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕوون نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا درێژكراوه‌ته‌وه.