میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاویان كرده‌وه، كه گه‌شتی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته بۆ چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی ئێران ئه‌نجام دراوه و گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی
ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو گه‌شتی مه‌ده‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تاران ده‌ستی پێكرده‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، سێ فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له تارانه‌وه به‌ره‌و ئیستانبۆل و مه‌سقه‌ت و مه‌دینه له توركیا و سوڵتاننشینی عومان و سعوودیه فڕیوون.
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس زانیارییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه گه‌شتی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئێران و له‌و كاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان داخراون و هه‌زاران گه‌شتی ئاسمانیش له ئێران و وڵاتانی كه‌نداو و عێراق و سووریا و ئوردن هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، به‌ڵام ئێسته ورده ورده له وڵاتانی ناوچه‌كه و له ئێرانیش گه‌شتی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان خه‌ریكن ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.