نۆفل عاكوب پارێزگاری پێشتری مووسڵ كە بە تۆمەتی گەندەڵی گیرا بوو سزای 15 ساڵ گرتنی بۆ درا بوو، بە بڕیاری لێبوردنی گشتی ئازاد كرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ی نیسان سەرچاوەیەك بە
شەفەق نیوزی راگەیاندووە، دوای چەند ساڵێك گيران، ئەمڕۆ نۆفل عاكوب ئازاد كرا، دوای ئەوەی تەواوی پابەندبوونە داراییەكانی خۆی لەبەرانبەر یاسادا جێبەجێ كرد.
نۆفل لە ساڵی 2023 گیرا بوو، لە لایەن دادگای كەتنی نەینەوا بڕیاری 15 ساڵ گرتنی بۆ درا بوو، تاوانەكەیشی بەگوێرەی دادگا گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی بوو.
لە مانگی تشرینی یەكەمی 2020 بڕیاری گرتنی نۆفل عاكوب بڕیاری دەستەی دەستپاكی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی گیرا.