رۆژنامەیەكی توركی ناوەڕۆكی راپۆرتێك ئاشكرا دەكات كە لەلایەن ئیبراهیم كاڵن بەڕێوەبەری هەواڵگریی توركیا بە ئاكپارتی دراوە، تێیدا دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە، لە دوای پرۆسەى چەكدانانی سیمبولی كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام درا، پرۆسەكە یەك هەنگاو بەرەو پێش نەچووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ی نیسان، رۆژنامەی توركیای ئەمڕۆ
" توركیا تودەی" ئاشكرای کرد، ئیبراهیم كاڵن بەڕێوەبەری هەواڵگریی توركیا راپۆرتێكی بە ئاكپارتی "پارتی دەسەڵاتدار" داوە، تێیدا دووپاتی كردووەتەوە پرۆسەی ئاشتی كە توركیا بە "پرۆسەی توركیای خاڵی لە تیرۆر" ناوی دەبات یەك هەنگاو بەرەو پێش نەچووە، هۆكارە سەرەكییەكەیش شەڕی ئێرانە.
هەر لە راپۆرتەكەیش باس لەوە كراوە، چەكدارانی پەكەكە لە قەندیل پابەندی ویستی رێبەری گیراو عەبدوڵا ئۆجەلان نابن، هاوكاتیش داوا دەكەن یاساكان لە توركیا هەموار بكرێنەوە.
ساڵی رابردوو لە كۆنگرەیەكدا پەكەكە كۆمەڵێك بڕیاری دا كە تایبەت بوون بە خۆهەڵوەشاندنەوە، چەكدانان و گفتوگۆكردن لەگەڵ توركیا.