لەناو ناكۆكییەكی قووڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆ دەبێتەوە

:: PM:06:15:26/04/2026 ‌

ئەمڕۆ وادە دەستوورییەكەی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆتایی دێت و تا ئێستە پێكهاتەكانی لەسەر میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكە رێك نەكەوتوون، ئەندامێكی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییەی سوودانی بەرپرسیارەتییەكە دەخاتە ئەستۆی سەركردەكانی چوارچێوە.

عەباس حەیال سەركردە لە هاوپەیمانیەتیی ئیعمار و تەنمییەی محەمەد شیاع سوودانی ئاماژە دەكات كە كە ئەمڕۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی سەرۆك وەزیران كۆ دەبێتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت دواخستنی ئەو دۆسیەیە بەردەوام بێت، ئەوەش لە سایەی نەبوونی میكانیزمێكی روون بۆ دیاریكردنی كاندیدیدێك بۆ پۆستەكە و بەردەوامیی جیاوازیی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان. 

روونی كردەوە، جێی سەرسڕمانە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە جارێكی وەك سەرۆك وەزیران دیاری نەكرێت، كاتێك توانیویەتی 51 كورسی لە كورسییەكانی چوارچێوە بەدەست بێنێت، بۆیە ئەو تا ئێستە كاندیدە و پاڵپشتیی بەشێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەیە، لەوانە هادی عامری و عەمار حەكیم و قەیس خەزعەلی، بەردەوامبوونی ئەو لێكترازانەی هەیە مەترسیدارە و رێگرە لە پێكهاتنی حكوومەتێكی تەواو و رەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل