دوای سەردانی دوێنێی بۆ عومان، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی جارێكی تر سەردانی پاكستانی كرد، میدیاكانی ئێران ئاماژە دەكەن كە گەڕانەوەی عێراقچی بۆ پاكستان بۆ گواستنەوەی مەرجەكانی ئێرانە بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئەمەریكا، لەوانە سەپاندنی یاسایەكی نوێ لە گەرووی هورمز و قەرەبووكردنەوەی وێرانكاریی شەڕ و گەرەنتیدان بە هێرشنەكردنە سەری و لابردنی گەمارۆی دەریایی سەری.
ئاژانسی
"تەسنیم"ی ئێرانی لە چەند سەرچاوەیەكی گواستەوە كە سەردانی ئەوجارەی عێراقچی بۆ ئیسلام ئاباد پێوەندی بە دانوستانەوە نییە، یەكێك لە گرنگترین بڕگەكانی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پاكستان، گواستنەوەی مەرجەكانی ئێرانە بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ، بەو پێیەی پاكستان ناوەندگیرە لە دانوستانەكان.
روونی كردەوە، لە نێوان ئەو بابەتانەی عێراقچی لەگەڵ پاكستان وەك مەرجی كۆتاهێنان بە شەڕ باسیان دەكات، سەپاندنی سیستم و یاسایەكی نوێیە لە گەرووی هورمز و وەرگرتنی قەرەبووی زیانەكانی شەڕ و گەرەنتیدان بەوەی جارێكی تر هێرش ناكرێتەوە سەر ئێران و لابردنی گەماری دوایی دەریاوانیی ئەمەریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران و هیتریش.