پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی و دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌داره‌وه پێشنیازی نوێی ئێرانی بۆ دانوستاندن كه له ڕێی پاكستانه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاندووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه و كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت، دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ پێگه
ئه‌مه‌ریكییه‌كه ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه تاران پێشنیازی كردووه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا، گه‌رووی هورمز ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش ده‌بێ گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵبگرێت و جه‌نگ به فه‌رمی كۆتایی پێ بهێنرێت، دواتر گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان ده‌بێ و له قۆناغی دوای ئه‌وه باس له به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران و گه‌یشتن به لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیهیهیش ده‌كرێت.
تا ئێسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه نوێیه‌ی تارانی نه‌داوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدات، تێیدا به وردی تاوتوێی ئه‌و ده‌سپێشخه‌ری و پێشنیازه نوێیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
ئه‌كسیۆس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی باس له چه‌قبه‌ستوویی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و بژاره‌كان و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی جه‌نگ شی بكرێنه‌وه و بڕیار و هه‌نگاویان له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت.