سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م له ئێواره‌خوانه‌كه گوتی، تۆمه‌تباره‌كه توندڕۆیه و دژه كریستیانه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه په‌یامی پڕ له ڕق و كینه‌ی دیموكراته‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر وڵات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی گوتی، ڕاپۆرتی زانیاریم له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌كه خوێنده‌وه و ئه‌و توندڕۆیه و سه‌ره‌تا كریستیان بووه و ئێسته‌یش بووه‌ته كه‌سێكی دژه كریستینان، من سه‌رسامی جێبه‌جێكارانی یاسا و ده‌ستوه‌ردانی خێرایانم، كاره‌كه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو و ئه‌وان زۆر چالاك و لێهاتوون.
له‌باره‌ی دۆخی ده‌روونی خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، من نیگه‌ران نه‌بووم له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی قوربانی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له هۆتێله‌كه بكه‌وێته‌وه و پێویسته دووباره خشته‌ی ئێواره‌خوان له‌گه‌ڵ په‌یامنێرانی كۆشكی سپی له ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتوو دابڕێژرێته‌وه و ئه‌مجاره ڕێوشوێنی ته‌ناهی تۆكمه و توندتر بگیرێته‌به‌ر.
زانیاری زیاتری له‌باره‌ی هێرشبه‌ره‌كه ئاشكرا كرد و گوتی، پێشتر برا و خوشكێكی هێرشبه‌ره‌كه پۆلیسیان له هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆی براكه‌یان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا له ماڵی هێرشبه‌ره‌كه چه‌ندان نووسراو و بڵاوكراوه‌یان دۆزییه‌وه كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش بڵاوی كردبووه‌وه و په‌یامی دژ به ترمپ و ئاینی كریستیانی له‌خۆگرتبوو و به ڕوونیش داوای به ئامانجگرتنی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كردووه.