په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاشتی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه بودجه و تێچووی سه‌ربازی وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و له ساڵی ڕابردوویش به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 3% به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش یازده‌یه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك كه بودجه و تێچووی سه‌ربازی له جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی
په‌یمانگه‌كه هاتووه، تێچوو و بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاتانی جیهان به ڕێژه‌یه‌كی گشتی و به گوێره‌ی ئاستی هه‌ڵئاوسان به ڕێژه‌ی 2.9% له ساڵی ڕابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته 2.89 تریلیۆن دۆلار، به به‌راورد به ده‌یه‌ی ڕابردوو، ڕێژه‌كه 41% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، له ساڵی 2024 به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاتان به ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كرد و نزیكبووه‌وه له وه‌ستان، به‌ڵام به‌رده‌وامی یارمه‌تی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراینا دووباره تێچووی سه‌ربازی به‌رزكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش واشنتن وه‌به‌رهێنانی زۆری له توانا ناوكییه‌كان و هێزه كلاكسیكییه تایبه‌ته‌كانی خۆی كرد.
دیێگۆ لۆپێز دا سێلڤا پسپۆری په‌یمانگه‌كه ده‌ڵێ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بودجه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌ربازی و چه‌ك له جیهان هه‌یه و چاوه‌ڕوان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و بودجه‌یه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له دژی ئێران و ئێسته‌یش حكوومه‌ت داوا له كۆنگرێس ده‌كات كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی تری زه‌به‌لاح بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ده‌كات.
هاوكات بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاتانی ئه‌وروپایش به ڕێژه‌ی 14% به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش وایكردووه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی بودجه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی دنیا به ته‌واوی به‌رز بكاته‌وه.
له دوای ئه‌مه‌ریكا، چین و پاشان ڕووسیا و دواتریش ئه‌ڵمانیا دێت، كه زۆرترین بودجه‌یان بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان كردووه و به‌رده‌وامیش وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی سه‌ربازی و پیشه‌سازی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.