كۆشكی كرملێن ئاشكرای كرد، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌راوێزی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ دانوستانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی "تاس"ی ڕووسی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه عه‌باس عێراقچی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌بێت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دوێنێ شه‌و بڵاوی كرده‌وه، كه عێراقچی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سوڵتاننشینی عومان كه‌مێك له ئیسلام ئاباد دووباره ماوه‌ته‌وه و دواتر به‌ره‌و ڕووسیا فڕیووه.
عێراقچی شه‌وی شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م گه‌یشته پاكستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سوپاسالاری ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه و دواتر سه‌ردانی سوڵتاننشینی عومانی كرد و له‌گه‌ڵ سوڵتانی وڵاته‌كه دانیشتنی ساز كرد، پاشان دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ پاكستان، ئنجا به‌ره‌و ڕووسیا فڕی.
كازم جه‌لالی باڵوێزی ئێران له ڕووسیا له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، عێراقچی چاوی به پووتین له سانپترسبۆرگ ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان و جیهادی دیپلۆماسی بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاتانی بیانی بۆ سه‌ر ئێران.
جه‌لالی ڕووسیا و ئێرانی خستووه‌ته یه‌ك به‌ره‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی جیهان كه چاویان بڕیوه‌ته‌وه جیهانێكی تر كه به ته‌واوی بێلایه‌ن و دژ به سه‌پاندنی هه‌ژموونی وڵاتانی ڕۆژئاوایه به‌سه‌ر وڵاتانی تره‌وه.