سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانه‌كانی تری له نێو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه ڕازی ببن به كاندید كردنی حه‌مید شه‌نتری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراق بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" ڕایگه‌یاندووه كه مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانی كه خاوه‌نی گرووپه چه‌كداره‌كانن شه‌وی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخستووه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێ و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به ڕه‌تكردنه‌وه و ڕازینه‌بوون به دانانی حه‌مید شه‌تری وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌قیل ئه‌لردێنی گوته‌بێژ به ناوی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ گوتی، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵی و سێقۆڵی و فره‌وانه‌كان، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌سێك تا كاندیدی بكه‌ن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
زیاتر گوتی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ناوی له لیستی كاندیدانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه.
به‌هۆی دواستنی دانیشتنی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، جۆرێك له ته‌مومژی به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق گرتووه و تا ئێسته ڕوون نییه به دیاریكراوی شیعه كێ ده‌كه‌ن به سه‌رۆكی حكوومه‌تی اهاتووی عێراق.