پسپۆرێكی یاسایی و ده‌ستووری ئاشكرای كرد، كه ده‌ستووری عێراق واده و كاتی ڕوونی بۆ ڕێكخستن و پێكهێنانی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی دیارییكردووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و واده و كاتانه‌ی كه له ده‌ستوور دانراون بۆ ڕێكخستنن، نه‌ك پابه‌ندكردن، چونكه پابه‌ندبوونی یاسایی ڕێوشوێن و سزای به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش له ده‌ستوور ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه.
حه‌بیب
ئه‌لقوڕه‌یشی پسپۆری یاسا و ده‌ستوور له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لمه‌دا" ده‌ڵێ، ئه‌و وادانه‌ی له ده‌ستوور دیاریكراون له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕالییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، له ماده‌ی 54ی ده‌ستوور هاتووه كه سه‌ركۆمار ده‌بێ له ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێ له 15 ڕۆژ داوای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به فه‌رمانێكی كۆماری بكات، دانیشتنی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئه‌نجام بدرێ و سه‌رۆك و جێگره‌كانی هه‌ڵبژێردرێت. له‌گه‌ڵ بوونی ڕوونكردنه‌وه كه پێویسته ئه‌و واده‌یه زیاتر ڕانه‌كێشێت، له ماده‌ی 73 و بڕگه‌ی چواری ده‌ستوور له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ركۆمار دووباره ئه‌مه هاتووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، له ماده‌ی 55ی ده‌ستوور میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی له دانیشتنی یه‌كه‌م به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و ڕاسته‌وخۆ دووپاتی لێ كراوه‌ته‌وه، هاوكات له ماده‌ی 72 بڕگه‌ی دووه‌م "با" هاتووه كه سه‌ركۆمار ده‌بێ له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت، تا سه‌رۆكێكی نوێ له ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێ له 30 ڕۆژ له دوای یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێ هه‌ڵبژێردرێت.
له ماده‌ی 76 چۆنیه‌تی ڕاسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت روونكراوه‌ته‌وه، كه پێویسته سه‌ركۆمار كاندیدی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی نێو په‌رله‌مان له دوای 15 ڕۆژ له هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌ڵبژێرێت و كاندیدی ڕاسپێردراویش ده‌بێ له ماوه‌ی 30 ڕۆژ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، تا متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه ڕاسپێردراوی یه‌كه‌م شكستی هێنا له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه حكوومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، سه‌ركۆمار ده‌بێ كه‌سێكی تر ڕاسپێرێت و كاتێك حكوومه‌تی پێشكه‌شكراو متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنا، له ده‌ستوور هاتووه یه‌ك واده درێژكردنه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بریتییه له دووباره ڕاسپاردنه‌وه‌ی كه‌سێكی تر له دوای شكستی كاندیدانی پێشوو.
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، نووسه‌رانی ده‌ستوور سزا و ڕێوشوێنی ڕوون و ئاشكرایان دانه‌ناوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و واده و كاته دیاریكراوانه بشكێنرێن، له ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێ چی بكرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ته‌نیا وه‌ك میكانیزمێكی ڕێكخستن سه‌یر بكرێن، نه‌ك پابه‌ندبوونێكی ده‌ستووری، بگره ته‌نیا ڕێكارێكه كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ بكرێن، بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی یاسایی لێ بكه‌وێته‌وه، له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ئه‌و كاته دیاریكراوانه.
زیاتر گوتی، له ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه كات دیاریكردن بۆ دوو به‌ش دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كه‌میان كات و واده‌یه بۆ ڕێكخستن و ڕێككاری كه هیچ سزا و ڕێوشوێنێكی یاسایی تێدا نانووسرێ، كه له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی بگیرێته‌به‌ر، دووه‌میان كات و واده‌ی كۆنكرێتین، كه ئه‌گه‌ر له‌و كات و واده‌یه ئه‌و ئه‌ركه‌ی هه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا ڕێوشوێن و سزای یاسایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور هاتووه سه‌رجه‌میان كات و واده‌ی ڕێكخستنن، نه‌ك كۆنكرێتی و ڕێوشوێنی یاسایی له دوای پابه‌ندنه‌بوون پێیانه‌وه، بۆیه دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت به پشتبه‌ستن به‌م كه‌لێنه‌ی ده‌ستووره‌وه، نایاسایی و ناده‌ستووری نییه.