سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، گه‌مارۆدانی ئێران زۆر كاریگه‌ره و تا سێ ڕۆژی تر بۆڕییه‌كانی نه‌وتی ئێران به‌هۆی كێشه‌ی میكانیكی و جیۆلۆجی ده‌ته‌قنه‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كات، پسپۆرێكیش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌لێت نه‌وت و دامه‌زراوه و بۆڕییه‌كانی ناته‌قنه‌وه.
دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "زه سه‌نده‌ی بریفینگ" له كه‌ناڵی فۆكس نیوز گوتی، كاتێك بۆڕی نه‌وتت هه‌بێ و بڕی یه‌كجار زۆر نه‌وتی پێدا بڕوات، دواجار به‌هه‌ر هۆكارێك بێ ئه‌و بۆڕییه نه‌وتییه كۆتاییه‌كه‌ی به داخراوی بمێنێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تواناتدا نه‌بێ نه‌وت له كه‌شتییه‌كان بار بكه‌یت و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌یت و كۆگه‌كانی ئه‌مباركردنیش پڕ ببن له نه‌وت، ئه‌وه ئێسته له ئێران ڕوو ده‌دات، ئه‌وان خاوه‌نی هیچ كه‌شتییه‌ك نین كه نه‌وتی پێ ڕه‌وانه بكه‌ن به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات كه هێڵه‌كه له ناوه‌وه بته‌قێته‌وه و له ڕووی میكانیكی و زه‌وییه‌وه قورسی زۆر دروست ده‌بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تره‌مپ گوتی، ئه‌مه ئێسته له ئێران ڕوو ده‌دات و سیسته‌می نه‌وتی ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌گوترێ كه سێ ڕۆژی تر ئه‌مه ڕوو ده‌دات، ئه‌و كاته‌ی بۆڕییه‌كانی نه‌وت ده‌ته‌قنه‌وه و ناتوانن چیتر دووباره بنیاتی بنێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ دووپات له ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی نه‌وتی ئێران ده‌كات، به‌ڵام پسپۆرێك بۆ سی ئێن ئێن ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێن، تره‌مپ زێده‌ڕۆیی زۆر ده‌كات و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی ئێران زۆر كه‌مه و زۆر وڵاتی تریش هه‌ن به‌هۆی جه‌نگ به‌رهه‌می نه‌وتیان كه‌می كردووه و نه‌وت ئه‌مبار ده‌كه‌ن و ئه‌م حاڵه‌ته‌ێش ڕووینه‌داوه.
ئاندی لیبۆ له كۆمپانیای لیبۆ ئۆیل ئاسۆشیتس ده‌ڵێ، كاتێك نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كان ده‌وه‌ستن له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه، كۆگه‌كانی ئه‌مباركردن پڕ ده‌كرێن، كاتێك كۆگه‌كانیش پڕ بوون له نه‌وت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه ئێسته له عێراق و كوێت و ئیماراتیش بوونی هه‌یه و هیچ جۆره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و وڵاتانه ڕووینه‌داوه.
زیاتر گوتی، داخستنی بیره نه‌وته‌كان ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، له داهاتوویش ته‌نیا به دووباره كردنه‌وه‌ی بیره نه‌وتییه‌كان دووباره ده‌توانرێ ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكرێته‌وه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان ناته‌قنه‌وه.