سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكستانی ئاشكرای كرد، ئێسته هه‌وڵی نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا و ئێران ته‌نیا له ئاڵوگۆڕی په‌یام و هه‌ڵوێستی یه‌كتر خۆی ده‌بینێته‌وه و نه‌بوونی متمانه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكستانی بۆ پێگه‌ی "
شه‌رق" ده‌ڵێ، هه‌وڵی نێوه‌ندگیری پاكستان ئێسته به ته‌واوی چڕبووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی واشنتن و تاران بۆ یه‌كتر.
زیاتر گوتی، نه‌بوونی متمانه‌كردن به یه‌كتر له نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌به‌رده‌م سستی هه‌نگاوه‌كان و به‌دینه‌كردنی پێشكه‌وتنی به‌رچاو له گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه پاكستانییه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌نه‌بوون له ئیسلام ئاباد، پاكستان سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان نه‌وه‌ستن و به‌رده‌وامیان پێ بدرێت. ئیسلام ئاباد ئێسته ڕۆڵێكی به‌رپرسیارانه و هاوسه‌نگ له نێوه‌ندگیری ده‌گێڕێت و ئامانجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه گرژییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌رگه‌ی گفتوگۆ و كه‌ناڵی دیپلۆماسی له نێوان هه‌ردوولا به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رچاوه پاكستانییه‌كه له كاتێكدایه ڕۆژی شه‌موو شاندی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عێراقچی گه‌یشتنه ئیسلام ئاباد، هاوكات شاندی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی ئاماده‌كاریبوون بۆ فڕین به‌ره‌و پاكستان، به‌ڵام ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ تره‌مپ چوونی شانده‌ی بۆ ئیسلام ئاباد هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گوتی، 18 سه‌عات ڕێ نابڕین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر هیچ نه‌كه‌ین، چاوه‌ڕوانی ده‌سپێشخه‌ری و پێشنیازێكیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌كسیۆس ناوه‌رۆكی ده‌سپێشخه‌رییه‌كی ئێرانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه تاران ده‌یه‌وێ سه‌ره‌تا كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی و كۆتاییهاتنی جه‌نگ یه‌كلایی بكاته‌وه، دواتر باس له به‌رنامه‌ی ناوكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، تا ئێسته دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران جێی ناكۆكی سه‌ره‌كییه له نێوان واشنتن و تاران دا.