بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م پاشا چارلزی سێیه‌م و شاژنه كامیلای هاوسه‌ری به سه‌ردانێكی فه‌رمی كه ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، بگه‌نه واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م سه‌ردانه‌یش له كاتێكدایه كه له‌نده‌ن و واشنتن ناكۆكی و گرژی سیاسی زۆر له نێوانیان دروست بووه، به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی به‌ریتانیا له ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی دژ به ئێران.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاشا چارلزی سێیه‌م و ماڵباتی شاهانه‌ی
به‌ریتانیا بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌م ئانوساته‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و به‌رده‌وام باسی لێوه‌ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌و گرنگیدایه زیاده‌یش بۆ گرژی و ناكۆكییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و واشنتن ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌شێك له‌و بڕوایه‌دان كه له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه هێوربوونه‌وه‌یه‌ك له پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌بێت و به‌شێكیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه ڕوو بدات.
سه‌ردانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی 250 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا له ژێر حوكمی به‌ریتانیا و هاوكات له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ماڵباتی شاهانه‌ی به‌ریتانیا به فه‌رمی گه‌شت بۆ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
پاشا چارلز و شاژن سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بنه‌وه و تره‌مپ به‌رده‌وام سه‌رسامی خۆی به ماڵباتی شاهانه‌ی به‌ریتانیا ده‌رده‌بڕێت و ڕه‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی شاهانه له حكوومه‌ت به جیا سه‌یر بكات. دواتر پاشا چارلز گوتارێك له كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش ده‌كات و ئنجا له ئێواره‌خوانێكی شاهانه و ناوازه له كۆشكی سپی میوانداری ده‌كرێت.
كۆشكی باكینگهام له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كه وه‌ك پلانی بۆ دانراوه، ئه‌نجام ده‌درێ و لایه‌نی پرۆتۆكۆلی هه‌ردوولا وڵات له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتوون.