سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له سه‌روبه‌ندی جه‌نگ ئیسرائیل به‌ده‌م داوایه‌كی ئیمارات هاتووه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیلی ناسراو به "گومه‌زی ئاسنین" و ده‌یان سه‌ربازی ئیسرائیلی ڕه‌وانه‌ی ئیمارات كردووه.
پێگه‌ی
ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ناردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی گومه‌زی ئاسنین بۆ ئیمارات، دوای پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و محه‌مه‌د بن زایدی سه‌رۆكی ئیمارات بووه، ده‌سبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌مه به یاوه‌ری ده‌یان سه‌ربازی ئیسرائیلی بۆ ئیمارات ڕه‌وانه كراوه.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه هاوكاری سه‌ربازی له نێوان وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل بوونی هه‌بێت و هاوكات ئه‌مه به حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه ئیسرائیل تا ئێسته ئاماده نییه ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه ئاسمانیه‌ی خۆی به زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی دنیا بفرۆشێت.
سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سیسته‌مه ئیسرائیلییه‌كه بووه‌ته هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌یان مووشه‌ك و درۆنی ئێرانی له ئاسمانی ئیمارات و هه‌ردوو وڵاتیش به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی ته‌ناهی.
به‌رپرسێكی ئیماراتی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، پشتیوانی ئیسرائیل له كاتی جه‌نگ بۆ ئیمارات هه‌ڵوێستێكی ناوازه بوو و ئیمارات هه‌رگیز ئه‌وه له‌یاد ناكات.