فیراس موسلماوی گوتەبێژی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات رای گەیاند، بەهۆی بەرژەوەندیی گشتی سازشیان بۆ عەلی زەیدی كردووە، ئەگەرنا پۆستی سەرۆك وەزیران بە مافی خۆیان دەزانن، بەڵام دەڵێ، "لە كۆی 12 كورسیی شیعە، پێنج وەزارەتمان دەوێ".
ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسان، فیراس موسلماوی گوتەبێژی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكات، هاوپەیمانییەكەیان گەورەترین قەوارەیە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و زۆرترین كورسییان لە پەرلەمان هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی چەقبەستوویی تێپەڕێنن و لە پێناو زاڵكردنی بەرژەوەندیی گشتی، دەستبەرداری پۆستەكە بوون بۆ عەلی زەیدی كە شەوی رابردوو بە كۆی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كرا.
فیراس موسلماوی لە لێدوانەكەی دووپات دەكاتەوە، "لە كۆی 12 كورسی بۆ پێكهاتەی شیعە، پێنج كورسیمان دەوێ".
شەوی رابردوو چوارچێوەی هاوئاهەنگی عەلی زەیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كرد، دەبێت لە ماوەی مانگێكدا حكوومەتی نوێ پێك بهێنێت.