كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ساز ده‌كرێت

:: AM:11:36:28/04/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم ئەنجوومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو لە شاری جەدەی شانشینی سعوودیە، كۆبوونەوەیەكی لووتكەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنەكە ساز بكات.

ئاژانسی هەواڵی كوێت لەوبارەیەوە بڵاوی كردەوە، شازادەی جێنشینی كوێت شێخ سەباح خالید حەمەد سەباح ئەمڕۆ كوێتی بەرەو جەدە بەجێهێشت، تا بەشداری لە كۆبوونەوەی لووتكەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بكات.

هاوكات محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتووم جێگری سەرۆكی دەوڵەت و سەرۆك وەزیرانی ئیمارات، گەیشتووەتە جەدە و لە پەیامێكی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، بە سەلامەتی گەیشتینە شاری جەدە بۆ بەشداربوون لە لووتكەی ڕاوێژی سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو و لووتكەی كەنداو لەگەڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، هەردوو لووتكەكە بووكی دەریای سوور "جەدە" پێشوازییان لێ دەكات و لەلایەن پاشای سعوودیە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئاماژەی داوە، گەشبینین بەو هەوڵانە كە دەبێتە هۆی فراوانكردنی گیانی برایەتی و جێگیركردنی زیاتری ئارامی و ئاوەدانی، دروستكردنی پردی هاریكاری و ئاشتی لە ناو وڵاتانی ناوچەكە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د