ئاژانسی ئەكسیۆسی ئەمەریكی دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دوودڵە لە دەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان، یانیش چاوەڕوانی ئەنجامی گوشارە ئابوورییەكان بكات.
ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسان، ئاژانسی ئەكسیۆس باسی لەوە كردووە، لە دۆسیەی ئێران دۆناڵد ترەمپ دوودڵە لەوەی دەست بە هێرشەكان بكرێتەوە، یانیش چاوەڕوانی ئەنجامی ئابڵۆقە دەریاییەكە و گوشاری ئابووری بكات.
لەبارەی هەڵوێستی راوێژكارانی ئەمەریكا، ئەكسیۆس باس لەوە دەكات راوێژكارە گەورەكانی دۆناڵد ترەمپ پێشنیاریان كردووە، ئەمەریكا لەسەر ئابڵۆقەدانی ئێران بەردەوام بێت و هێشتا سزای بخاتەسەر، ئەمە بەر لەوەی دەست بە هێرشە سەربازییەكان بكرێتەوە.
رۆژ لە دوای رۆژ كاریگەریی گوشارە ئابوورییەكانی سەر ئێران دەردەكەوێت، بەشێوەیەك ئێستە ئێران ناتوانێ بە هیچ شێوەیەك نەوت هەناردەی دەرەوە بكات.