ساڵی رابردوو 161 ملیار دینار سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاووڵاتییانی عێراق بوو

:: AM:10:24:29/04/2026 ‌
زیادبوونی پارەی سزای هاتوچۆ وای كردووە بیر لە دەستكاری یاسای هاتوچۆی عێراقی بكرێتەوە و سزاكان كەم بكرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی نیسان، جەواد ڕەحیم ئەلسەعدی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، یاسای هاتوچۆی ئێستە بووەتە بارگرانییەكی ڕاستەقینە لەسەر هاووڵاتییان" ڕێوشوێنی پەرلەمانیش لە ئارادایە بۆ هەمواركردنەوەی.

زیاتر گوتی، كۆی گشتی ئەو غەرامەی كە لە ماوەی ساڵی 2025 تۆمار كراون گەیشتووەتە نزیكەی 161 ملیار دینار، كە ئامارێك دەرخەری ڕادەی گوشارە داراییەكانە لەسەر هاووڵاتییان.

دەشڵێت، بۆ بەشێك لە شۆفێرانی تاكسی ئێستە ئەو غەرامەی كە بەسەریان بردووە لە بەهای ئۆتۆمبێلەكانیان زیاترە.

بەپێی گوتەی ئەو پەرلەمانتارە دەبێت لە یاساكە بڕگەیەكی جێگیر هەبێت بەشێك لە خاوەن تەكسییەكان سزاكان نەیانگرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد