بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاوی به فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست براد كووپه‌ر بكه‌وێ و پلانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌رده‌وامیپێدانی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌ی سێنتكۆمه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
پێگه‌ی
ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" پلانێكی نوێی بۆ وه‌شاندنی گورزی كه‌م و به‌هێز بۆ سه‌ر ئێران داڕشتووه، كه ئامانج لێی لێدانه له ژێرخانی ئه‌و وڵاته، به‌و ئومێده‌ی كه به‌سته‌ڵه‌كی نێو دانوستانه‌كان بتوێته‌وه، له ئه‌نجامی گوشاره ئابوورییه‌كان و لێدانی كورت و به‌هێز له ئێران.
یه‌كێكی تر له‌و بژارانه‌ی تاوتوێ ده‌كرێ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌ته بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی ناوكی ئێران و بردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوه له ئێرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته. بژاره‌یه‌كی تر وه‌ك سه‌رچاوه‌كان بۆ ئه‌كسیۆس دووپاتیان لێ كردووه‌ته‌وه ده‌ستگرته به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌رووی هورمز، تا به ڕووی كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌و بژارانه پێویستیان به به‌كارهێنانی هێزی وشكاییه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه سبه‌ی هه‌ینی 60 ڕۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێ و به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌مه‌ریكایش سه‌رۆك بۆی هه‌یه 60 ڕۆژ جه‌نگ دژی دوژمن ڕابگه‌یه‌نێت، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس دوای ئه‌و واده‌یه پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێس ده‌بێت.
به‌ڵام نزیكه‌كانی تره‌مپ نایشارنه‌وه كه تره‌مپ به ڕژدی بیر له به‌رده‌وامیدان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌كاته‌وه، یان به‌سته‌ڵه‌كی دانوستانه‌كان ده‌شكێنێت و ئێران ناچار ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ یان زه‌بری زۆر كوشنده له‌و وڵاته به‌ر له كۆتاییهاتنی جه‌نگ ده‌دات.
پێشتر تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌پێنراو زۆر كاریگه‌ری له ده‌ستكردنه‌وه به بۆردمانه‌كان زیاتره، به‌ڵام ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌ی گوشاری ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ر ئێران، بۆیه ده‌ستكردنه‌وه به بۆردمانه‌كان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، ئه‌گه‌ر تاران وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌داته‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.