موراد قەرەیەلان: پرۆسەی ئاشتی كۆتایی هات

:: AM:10:29:30/04/2026 ‌
موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ڕای گەیاند، دەوڵەت كە هەنگاوی كۆنكرێتی نانێت و ڕادەستبوون دەسەپێنێت، پڕۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیكی ڕاوەستاندووە.

موراد قەرەیەلان گوتی،  هەنگاوە یاساییەكان مەرجن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەرەو پێشەوە بچێت.

قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا، لە دۆخی ئێستە پڕۆسەكە هەڵپەسێردراوە و ڕایانوەستاندووە، ئەوەی كە ئێمە دەیبینین ئەمەیە، بە ئاشكرا دیارە كە لەژێر كاریگەری ڕووداوە هەرێمییەكان و هەندێك قۆناغی ناوخۆیی، هێزە بڕیاردەرەكانی پڕۆسەكە، ئەمەیان بە گونجاو زانیوە، بۆیە هەنگاونانیان ڕاوەستاندووە یان دوایان خستووە، وێڕای ڕاپۆرتی فەرمی كە لە ئەنجامی كاری مانگانەی كۆمسیۆنەكە لە پەرلەمان ئامادە كراوە، بەرەوپێش نەبردنی پڕۆسەكە هیچ ڕوونكردنەوەیەك هەڵناگرێت.

پەكەكە نیگەرانە لەكاتكوشتنی توركیا و پێی وایە پرۆسەی ئاشتی بۆ مەبەستێكی سیاسی بچووك دەست پێ كردووە و گومانی هەیە كە پرۆسەكە تا ئێرە بووە.

هاوكات دوێنێ سەرۆك كۆماری توركیا لەوبارەوە بێ منەتانە گوتی، پرۆسەكە بەردەوامە و هەركات پێویست بێت بەرەوپێش دەچێت.

ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان بەبۆنەی یەكـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران و لەبارەی چارەنووسی "پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك"، هەڵسەنگاندنی گرنگی كرد.

گوتی، زیاتر لە مانگێكە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ نەكراوە. دوای دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە 27ـی شوباتی 2025 جاری دووەمە كە بۆ ماوەیەكی زۆر زانیاریی لەبارەی ڕێبەر ئاپۆوە وەرناگیرێت. ئەمە چی پێوەندییەكی بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەكەوە دەبێت؟

ئەو فەرماندەیەی پەكەكە دەڵێت: ئەمە ئاسایی نییە. مانگی ئایار لای حكوومەت و بەرپرسانی ئاكەپەش، وەك مانگی دەركردنی یاساكان دەستنیشانكرا، هەمووانیش بە جۆشوخرۆشەوە چاوەڕێیان دەكرد. نەبوونی كۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لەم مانگەدا شتێكی ئاسایی نییە، هەروەها نیشانەیەكی مەترسیدارە بۆ داهاتووی پرۆسەكە.

باسی لەوەش كردووە ئێستە پرۆسەكە هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە. ئەوەی دەبینرێت ئەمەیە. بە ئاشكرا دەبینرێت كە پاش ئەم گفتوگۆیە، هەروەها بە كاریگەریی ڕووداوە هەرێمییەكان- هەلومەرجەكان و هەنێك پرۆسەی ناوخۆیی، هێزە بڕیاربەدەستەكان بە گونجاویان زانیوە كە هەنگاوەكان بوەستێنن یان دوای بخەن. بە هەبوونی ئەو ڕاپۆرتە فەرمییەی بەرئەنجامی كاری چەندان مانگی كۆمیسیۆنەكەی پەرلەمان، بەرەوپێش نەچوونی پرۆسەكە، جگە لەمە هیچ لێكدانەوەیەكی تر هەڵناگرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە كورد لەرۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیا خەریكە بەڵام دادگای دەوڵەتی توركیا محەمەد سدیق ئاكش هاوسەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگی باكوری كوردستان بە 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادا.

نوێدەكرێتەوە..



وشە - سۆران عەزیز