به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، كه واشنتن هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌دات، له ته‌ك ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی كۆشكی سپی بۆ بلومبێرگ دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ڕێوشوێنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دوو كه‌شتییه‌ی ده‌ستپێكردووه و به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ئاماده نه‌بووه ناوی ئاشكرا بكرێ و ورده‌كاری ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یش بخاته ڕوو كه وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دوو كه‌شتی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌یگرێته‌به‌ر.
هاوكات باسی له هۆ و ئامانجی گرتنی ئه‌و دوو كه‌شتییه به دیاریكراوی نه‌كردووه، به‌هۆی هه‌ستیاری ئۆپراسیۆنه‌كه و پاراستنی نهێنی نیشتمانی نه‌یویست هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌شتییه بدركێنێت.
بلومبێرگ
نووسیویه‌تی، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو له ده‌وروبه‌ری ئاوه‌كانی سریلانكا سه‌ركه‌وتنه سه‌ر كه‌شتی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی "تیفانی و فۆنێكس" كه دووه‌میان هاوكات به ماجیستیك ئێكس ناسراوه.
به گوێره‌ی قسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه دواتر ده‌ستیان به جووڵه‌كردووه له نێو زه‌ریای هیندی و به وردیش شوێنپێیان هه‌ڵگیراوه.
پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی "تۆسكا" و تیمی سه‌رنشینی سه‌ر كه‌شتییه‌كه گرت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری ئێرانی به دوای خۆیدا هێنا و تا ئێسته‌یش ئه‌و كه‌شتییه به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ته‌وه.