نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، عەلی زەیدی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبووەتەوە و تاوتوێی دۆسیەی مووچە و دۆخی دارایی عێراقییان كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسان نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، عەلی زەیدی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كردووە و تێیدا باسیان لە داهات و دۆسیەی مووچە و ئەو ئاڵەنگارییانە كردووە كە رووبەڕووی عێراق دەبنەوە.
ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێدرا و دواتریش لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق راسپێردرا تا حكوومەت پێكبهێنێت.