ماڵپەڕی رادیۆی مۆنت كارلۆی فڕەنسی وردەكاری دابەشكردنی وەزارەتەكانی عێراقی بەسەر حزبەكان ئاشكرا كردووە و دەڵێ، "دەرەوە بۆ پارتی، نەوتیش بۆ نووری مالیكی، ناوخۆ بۆ هادی عامری، هاوپەیمانییەكەی سوودانیش داوای پێنج وەزارەت دەكات".
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسان
مۆنت كارلۆ هەندێك زانیاری لەسەر دابەشكردنی وەزارەتەكانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاشكرا دەكات، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، ئەو زانیارییانە لەسەر پشكی لایەنەكان بە عەلی زەیدی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت دراوە. بە بڕوای مۆنت كارلۆ ئەمەیش هەنگاوێكە پێكهێنانی حكوومەت خێراتر دەكات.
بەگوێرەی ئەو نەخشە سەرەتاییەی كە مۆنت كارلۆ بڵاوی كردووەتەوە دابەشكردنی هەندێك لە پۆستەكان بەم شێوەیەیە:
پێنج وەزارەت بۆ هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە
دوو وەزارەت (یەكێكیان دارایییە) بۆ سادقوون كە باڵی سیاسی عەسائیبە
وەزارەتی دەرەوە بۆ پارتی
وەزارەتی نەوت بۆ دەوڵەتی یاسا
وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێكخراوی بەدر
بەرگری بۆ عەزم "سوننە"
خوێندنی باڵا بۆ تەقەدوم "سوننە