شاندی یەكریزی و یەكهەڵوێستی كوردیی كە پێكدێن لە ئەنەكەسە و پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان كۆبنەوە، لە كۆبوونەوەكە باس لەوە كراوە پەڕلەمانتارانی كورد بۆ پەڕلەمانی سووریا دیاری بكەن و ئەنەكەسە داوای نیوەی ڕێژەكەی كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" تا ئێستە لەسەر دەستنیشانكردنی پەڕلەمانتارانی كورد ئەنەكەسە و پەیەدە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بڕیارە كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت.
پەڕلەمانی نوێی سووریا لە 210 پەڕلەمانتار پێكدێت، 70 پەڕلەمانتاریان راستەوخۆ لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دادەنرێن، 140 پەڕلەمانتاری تر لەلایەن هێز و لایەن و كەسایەتییەكان لەناوچە جیاجیاكان هەڵدەبژێردرێن.
ئەحمەد حەسەن لە ئەنەكەسە گوتی، شاندی هەردوولا لەقامیشلۆ رۆژی چوارشەم كۆبوونەوە و بریارە تا كۆتایی بەردەوامبن و بڕیارە نیوەی ئەو ژمارەیەی پەڕلەمانتارەكانی كورد بۆ ئەنەكەسە بێت و نیوەی بۆ پەیەدە بێت.
ژمارەی نوێنەرەكانی كورد 15 كەس دەبن، ئەوە جگە لەو كوردانەی لەشارەكانی تری ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدانین و ئەوانیش دەتوانن نوێنەری خۆیان دەستنیشیان بكەن، لە دیمەشق كورد نوێنەری لە پەڕلەمان دەبێت، هاوكات بڕیارە لەو ژمارەیەی ئەحمەد شەرعیش دەستنیشانی دەكات ژمارەیەكی كوردیی تێدابێت، بەڵام سەر بەدەسەڵات دەبن.