بەهۆی تەقینەوەیەك لە پارێزگای زنجانی باكووری ئێران 14 سەربازی سوپای پاسداران كوژران، دوو سەربازیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی یەكی نیسان،
سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی رای گەیاند، بە هۆی تەقینەوەیەك لە پارێزگای زنجان 14 سەرباز كوژران و دوو سەربازی تریش بریندار بوون.
سەبارەت بە
هۆكاری تەقینەوەكە سوپای پاسداران روونی كردووەتەوە، هێزەكە ویستوویانە پاشماوەی تەقەمەنییەكانی شەڕ پووچەڵ بكەنەوە، كەچی پاشماوەكە تەقیوەتەوە. بۆیە پاسداران دەڵێ، "لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە بۆ ئەوەی بزانرێت چ مادەیەكە تەقیوەتەوە".
پارێزگای زنجان دەكەوێتە باكوری ئێران و وەك ئاژانسی ئیرنای ئێرانیش ئاماژەی بۆ كردووە، ئەو هێزەی كوژراوەكانی هەیە بە فەیلەقی ئەنسار مەهدی دەناسرێن.