وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، پاشماوەی تەقەنی شەڕ بە كاروانێكی حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و دووانی تریش بریندارن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی یەكی ئایار، لە كەربەلا پاشماوەی تەقەمەنی شەڕ بە كاروانێكی میلیشیای حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە ودووانی تریش بریندارن.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو هێزەی حەشدی شەعبی ئەركی ئەوە بووە یاوەری حاجیان بكات بۆ ئەوەی بە رێگەی وشكانی بەرەو سعوودیە بچن. دووپاتیشی دەكاتەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.
هاوكات كەمێك لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ 14 سەرباز لە پارێزگای زنجانی باكوری ئێران كوژراون.