هێزەكانی حكوومەتی سووریا بازرگانێكی كورد دەكوژن

:: AM:11:40:02/05/2026 ‌
لە ناو یەكێك لە ناوەندە تەناهییەكانی شاری ڕەقە، هاووڵاتییەكی كورد پاش كەمتر لە 48 سەعات لە گرتنی، لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەست دا.

هاووڵاتییەكی كورد لە شاری ڕەقە، پاش كەمتر لە 48 سەعات لە گرتنی كوژرا، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، ئەو لە یەكێك لە ناوەندە تەناهییەكاندا  ڕووبەڕووی ئەشكەنجەیەكی سەخت بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو هاووڵاتییە ناوی ئیسماعیل كوردییە و لە چلەكانی تەمەنیدایە و بازرگانیی ئۆتۆمبێل دەكات.

لە  30ـی نیسان، لەلایەن  ئاسایشی گشتییەوە لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی سەیف دەولە‌ لە شاری ڕەقە ڕفێنراوە، بێ ئەوەی هۆكاری ڕفاندنەكەی ئاشكرا بكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دوێنێ خێزانەكەی ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئەوەی بچن تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی ڕەقە وەربگرنەوە، دەركەوتووە كە ئەو بازرگانە پاش كەمتر لە دوو ڕۆژ لە دەستبەسەركردنی، لە كاتی هێشتنەوەیدا لەو ناوەندە و بەهۆی ئەشكەنجەدانەوە، گیانی لە دەست داوە.




وشە - سۆران عەزیز