ئەردۆغان بانگهێشتی زەیدی دەكات بۆ سەردانی توركیا

:: PM:10:49:02/05/2026 ‌

دوای دیاریكردنی وەك كاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق هاتە راسپاردن، دوای پاڵپشتیكردنی لە لایەن هێزە ناوخۆییەكانی شیعە و سوننە و و كورد، ئەمڕۆ سەرۆكەكانی قەر و توركیا بانگهێشتی فەرمیی زەیدییان كرد بۆ سەردانیكردنی ئەو دوو وڵاتە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی حكوومەتی عێراق.

بەپێی نووسینگەی زەیدی، ئەمڕۆ شەموو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پێ گەیشتووە، جیا لە پیرۆزبایی بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومەت، داوای لە زەیدی كردووە لە نزیكترین هەلدا سەردانی ئەنقەرە بكات، هەروەها باسی پێوەندییەكانی هەردوو وڵات و پاڵپشتیی توركیایان بۆ سەقامگیریی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ كرد.

هەر ئەمڕۆ زەیدی پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر پێ گەیشت و ئەویش بانگهێشتی فەرمیی زەیدی كرد بۆ سەردانیكردنی دۆخە لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی حكوومەت و پێشتریش داوایەكی هاوشێوەی لە ئەمەریكا بەدەست گەیشتبوو.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل