سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه ئه‌گه‌ر ئێران به خراپی مامه‌ڵه بكات، به دووری نازانم كه دووباره هێرشی چڕ و بۆردمانی ئه‌و وڵاته بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی
تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان له وێست پالم بیچ له ویلایه‌تی فلۆریدا هات، كه تره‌مپ بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی كۆتایی هه‌فته له‌وێییه، له‌باره‌ی دووباره بۆردمانكردنه‌وه‌ی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه ئه‌مه ڕوو بداته‌وه.
هاوكات تره‌مپ گه‌مارۆی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران به زۆرباش و گرنگ ناوبرد، له به‌شێكی تری قسه‌كانیشی باسی له‌وه كرد، كه له هێڵه گشتییه‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه و ده‌قی تێكستی ڕێككه‌وتنه‌كه دواتر ده‌خوێنێته‌وه. هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكای ناردووه و گوتی، له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك تاوتوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م كه پلان و ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌یان قبووڵكراو بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران گورزی كوشنده و كه‌مه‌رشكێنی به‌ركه‌وتووه و پێویستی به 20 ساڵه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی تواناكانی.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ناكشێته‌وه، تا دوای سێ ساڵی تر دووباره كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه، ڕێ ناده‌ین كه ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.