وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل بۆ كه‌ناڵێكی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، كه ئێران ته‌نیا دوو بژاره‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یان خۆی ڕاده‌ست بكات و ڕژێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، یانیش به هه‌موو ملكه‌چی و مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ڕازی ببێت.
ئیلی كۆهین وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل بۆ كه‌ناڵ 14ی وڵاته‌كه‌ی
گوتی، ملكه‌چبوون و ڕازیبوون به ته‌واوی مه‌رج و خاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یان لێدان و بۆردمانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تا ئه‌وكاته‌ی ڕژێم خۆی ڕاده‌ست ده‌كات و ده‌ڕووخێت، ئه‌و دوو بژاره‌یه‌ن كه پێویسته تاران به ڕوونی بیابینێت و بژاره‌ی سێیه‌م بوونی نییه، نابێ هه‌وڵی بۆ بدات.
زیاتر گوتی، تا ئێسته هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه هێنده‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ هه‌ژموون به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و كۆشی سپی بسه‌پێنێت، ئێمه له سه‌روبه‌ندی یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیارین له ته‌واوی به‌ره‌كان و به هه‌ماهه‌نگی و متمانه‌یه‌كی قووڵه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ین، تا سه‌ری ماره‌كه ببڕین.
ئاماژه‌ی دا، كاتێك سه‌ری ماره‌كه له تاران ببڕین، ئه‌و لقه‌كانی له لبنان و غه‌زه و ناوچه‌كانی تریش ده‌پووكێنه‌وه و كۆتاییان دێت.
له‌باره‌ی ستراتیجی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، كۆهین گوتی، ستراتیجی ئێسته له دژی تاران تێكه‌ڵه‌یه‌كه له گوشاری سه‌ربازی و ئابووری، دوای ئه‌وه‌ی به چڕی بۆردمانی سه‌ربازی كرایه سه‌ر ئامانجه ستراتیجییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئێسته ده‌مانه‌وێ له ڕووی ئابوورییه‌وه به ته‌واوی بیخنكێنین و هه‌ره‌سی پێ بهێنین،