وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێنێته‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوه‌یش وه‌ك به‌رلین ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، كه ته‌واو چاوه‌ڕوانكراو بوو و داوا ده‌كات كه ئه‌وروپا به‌رگری و تواناكانی خۆی به‌هێز بكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئه‌مه‌ریكا شۆن بارێل ڕایگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا تا كۆتایی ئه‌مساڵ 15%ی سه‌ربازه‌كانی له ئه‌ڵمانیا ده‌كشێنێته‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته سه‌رووی 36 هه‌زار سه‌رباز، به‌مشێوه‌یه‌یش زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌رباز ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، ئه‌م بڕیاره‌یش له ماوه‌ی شه‌ش تا 10 مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتن، بۆریس پستۆریۆس وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا چاوه‌ڕوانكراو بوو، له‌سه‌ر ئێمه‌ی ئه‌وروپی پێویسته به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر و گه‌وره‌تر بگرینه ئه‌ستۆ.
له‌و كاته‌ی فریدریش مێرتس ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕه‌خنه‌ی له تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا گرت، به‌وه‌ی كه ناتوانن به‌سه‌ر ئێران زاڵ بن و ئێسته‌یش ئێران كارتی به‌هێزتر له ئه‌مه‌ریكای له ژێر ده‌ستدایه، تره‌مپ به‌و لێدوانه زۆر نیگه‌ران بوو و دووپاتی كرده‌وه كه مێرتس هیچ نازانێ و له هیچ شتێك ناگات، دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا كرد و ئێسته‌یش خه‌ریكه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به كرده‌یی جێبه‌جێ ده‌كات.