حكوومەتی سووریا داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كردستان دەكات

:: AM:11:58:03/05/2026 ‌
لە پێشهاتێكی نوێ و مەترسیداردا دەسەڵاتدارانی سووریا، داوای هەڵوەشاندنەوەی حزبە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكەن، ئیلهام ئەحمەد رای گەیاند. چاوەڕێی یاسای مۆڵەتدان بە پارتە سیاسییەكان دەكەین.

دوای پەلاماردانی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن چەكداران حكوومەتی كاتی سووریا، دۆخی رۆژئاوای كوردستان بەتەواوی گۆڕا، ئەمەریكا دەستبەرداریان بوو، ئەو ستاتۆیەی دروست كرابوو بەتەواوی كەوتە مەترسییەوە، بەڵام بەخوێن و هیمەتی نەتەوەی كوردان پارێزرا.

ئێستە دەسەڵاتدارانی سووریا هەست بەبردنەوە دەكەن و بەردەوام داوای نوێیان هەیە، لە نوێترین داواكاریشیاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستانیان كردووە.

لەمبارەیەوە ئیلهام ئەحمەد  رای گەیاند،  دیمەشق داوای هەڵوەشاندنەوەی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات.

هاوسەرۆكی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا رای گەیاند: دیمەشق داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) و لایەنە كوردییەكانی تری كردووە. ئێمە ئەمەمان قبووڵ نەكرد، لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچەكانمان بەهەموو شێوەیەك رەتمان كردەوە.

گوتیشی، ناتوانرێت پارتە كوردییەكان هەڵبوەشێنرێنەوە، بۆیە چاوەڕێی یاسای مۆڵەتدان بە پارتە سیاسییەكان دەكەین.



وشە - سۆران عەزیز