لە رۆژی جیهانی رۆژنامەگەری: عێراق لە ریزبەندی 162مینە

:: PM:12:11:03/05/2026 ‌
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی رۆژنامەگەرییە، ئاستی عێراق لە ئازادی كاری رۆژنامەوانی پاشەكشەی كردووە و لە رێزبەندی 180 وڵات، عێراق 162مینە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە ریزبەندی 13مینە.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، بە رۆژی جیهانی رۆژنامەگەری دەناسرێت و بەگوێرەی راپۆرتێك كە شەفەق نیوز بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی عێراق لە ئازادی كاری رۆژنامەوانی لە ریزبەندی 162مین وڵات دێت، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو حەوت پلە پاشەكشەی كردووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش عێراق لە ریزبەندی 13 دێت، ئەمەیش بەهۆی زیادبوونی گوشاری سیاسی و ئابووری و تەناهییە لەسەر كاری رۆژنامەوانی.

ماڵپەڕەكە روونی كردووەتەوە، بەگوێرەی زانیاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، لە 2022 لە عێراق ئازادی رۆژنامەوانی كەمی كردووە، لە كۆی 100 خاڵی پێوەرەكانی ئازادی رادەبڕین ناگاتە 30 خاڵ. كەچی لە دوای 2003 هەندێك جار بە 70 خاڵ گەیشتووە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل