به‌رپرسێكی باڵای ئێران هۆشداری دا، كه تاران هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاتنه ناو گه‌رووی هورمز بۆ ڕێگه‌خۆشكردن تا كه‌شتییه‌كان به ئاوه‌كانی هورمز تێپه‌ڕ ببن، به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست ده‌بینێت.
ئیبراهیم عه‌زیزی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران له تۆڕی ئێكس
نووسیویه‌تی، هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ئه‌مه‌ریكی له سیسته‌می ده‌ریایی نوێی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ك پێشێلكارییه‌كی روونی ئاگربه‌ست هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و كاردانه‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه هات، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ ده‌كات.
تا ئێسته كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی ئێران به‌مجۆره توند نییه كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرا و به گوێره‌ی قسه‌كانی تره‌مپیش بێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
له دوای داخستنی گه‌رووی هورمز نزیكه‌ی هه‌زار كه‌شتی بازرگانی له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه گیریان خواردووه و ناتوانن جووڵه بكه‌ن و به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی كه هه‌یانه كه‌شتیوانی بكه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه دۆخی مرۆیی سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه به‌ره‌و ناله‌باری بڕوات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆراك و پێویستی ژیانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له كه‌مبوونه و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ده‌سپێشخه‌رییه‌كی مرۆیی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی ڕاگه‌یاند.