ئێران: ئەمەریكا هێرشی كردووەتە سەر بەلەمی هاووڵاتییان

:: PM:12:28:05/05/2026 ‌
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بە ناوی سەرچاوەیەكی سەربازی دەڵێ‌، سوپای ئەمەریكا راست ناكات كە گوایە شەش بەلەمی ئێرانی كردووتەوە ئامانج، ئەوەی هێرشی كراوەتە سەر، دوو بەلەمی بچووكی هاووڵاتییان بووە.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی ئایار، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، بانگەشەی سوپای ئەمەریكا لەبارەی ئامانجگرتنی شەش بەلەمی خێرای ئێران، راست نییە و هیچ یەكەیەكی دەریاوانی سەربە سوپای پاسداران هێرشی نەكراوەتە سەر.

ئاژانسەكە دوای رەتكردنەوەی زانیارییەكانی سوپای ئەمەریكا دەڵێ‌، هێزەكانی دوژمن تەقەیان لە دوو بەلەمی بچووكی هاووڵاتییانی سڤیل كردووە كە كەلوپەلیان هەڵگرتووە، لە كەنارەكانی عومانەوە بەرەو كەنارەكانی ئێران هاتوون، لەو هێرشەشدا هەردوو بەلەم تێكشكاون و پێنج كەسی سڤیلیش گیانیان لە دەست داوە.

دوو رۆژە گرژییەكی زۆر لە گەرووی هورمز دروست بووە و ئێران دووپاتی دەكاتەوە، هێشتا گەرووەكە بە تەواوی لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەتی.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل