دوای ڕۆژێك له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئازادی كه‌شتیوانی و هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان له كه‌نداو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و كۆتاییهێنانی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تره‌مپ له پۆستێكی له تۆڕی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی، له‌سه‌ر داوای پاكستان و وڵاتانی تر و دوای سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی به‌هێز له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان دژی ئێران و پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر و كۆتایی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێران، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت و پرۆژه‌ی ئازادی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كورت هه‌ڵده‌په‌سێردرێت، تا بزانین ده‌توانین به ڕێككه‌وتن بگه‌ین یان نا.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م چواری ئایار/مایۆ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئازادی كه‌شتیوانی له هورمز ڕاگه‌یاند و به به‌شداری 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 15 هه‌زار سه‌رباز و كه‌شتی جه‌نگی ڕێڕه‌وێكی ئاوییان به كه‌ناراوه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو له گه‌رووی هورمز كرده‌وه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌شتییه‌ك تێپه‌ڕ بوون، ئێران له وه‌ڵامدا هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی كۆریای باشوور و به مووشه‌ك و درۆنیش بۆردمانی ئیماراتی كرد.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارتێكی ستراتیجی گرنگی له ده‌ستی ئێران ده‌رده‌هێنا كه له دوای ده‌سپێكی جه‌نگه‌وه، گه‌رووی هورمزی داخستووه و وڵاتانی هاورده‌كاری نه‌وت و غازی تووشی گرفتێكی گه‌وره كردووه و نرخی نه‌وت به‌وهۆیه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه و كاریگه‌رییه‌كانیشی ورده ورده بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی ئابووری له دنیا درێژ ده‌بێته‌وه.